ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی
کورد له سه‌رده‌می ئایینی ئیسلامیشدا له خاکی کوردستاندا چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی
جیاوازی دامه‌زراندووه. به‌پێی باری ئه‌و ده‌مه ئه‌وانه ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی بوون
و له ژێر سه‌رۆکایه‌تیی هه‌ندێک خێزاندا بوون.
به‌داخه‌وه کورد له‌و کاته‌دا نه‌یتوانی له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا ده‌وڵه‌تێکی
مه‌زن و ناوه‌ندی دامه‌زرێنێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمی
دامه‌زرا. له باشووری کوردستاندا، له شاری "جیبه‌ل" خانه‌دانێکی کورد
به ناوی "حه‌سنه‌وی"یه‌وه، هێزی خۆی ڕێک خست و له ساڵی 941ی پاش
زایین‌دا سه‌ربه‌خۆییی خۆی ئاشکرا کرد. به‌ره‌به‌ره سوپا و ده‌وڵه‌تی پێش خست و
شاری هه‌مه‌دان، مه‌هاباد، کرماشان و شاره‌زوور که‌وتنه ناو سنووری ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وییه‌وه.
ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی پاره و پووڵیشی هه‌ڵکه‌ند و سیستێمی ئابووریی ناوه‌ندیی پێک
هێنا. له کوردستاندا ڕێگاوبان و ئاواییان دروست کرده‌وه. ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی
تاکوو ساڵی 1014 ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو.
ده‌وڵه‌تی شه‌دادی
له ساڵی 951ی پاش زایین‌دا سه‌رۆکی تیره‌ی ڕه‌وادی، محه‌مه‌د شه‌دادی ده‌وڵه‌تی شه‌دادیی
کوردی دامه‌زراند و سنووره‌که‌یشی، له شاری ڕه‌واندزه‌وه تاکوو شاری گه‌نجه ـ
ئازه‌ربایجانی سۆڤێتی ـ ده‌کشا.
له‌و کاته‌دا له ڕۆژهڵاتی کورستان‌دا ده‌وڵه‌تی شه‌دادی و له ڕۆژاوای کوردستاندا
ده‌وڵه‌تی مه‌روانی و له باشووریشدا ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی هه‌بوون. ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌ی
کورد، هه‌موو هاوده‌می یه‌کتر بوون. له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی شه‌دادیدا، ژیانی
کولتووری و هونه‌ری زۆر پێش که‌وت.
له ساڵی 1088دا شای سه‌لجووقییه‌کان هێرشێکی مه‌زنی برده سه‌ر ده‌وڵه‌تی
شه‌دادی و دوایی پێ هێنا.
ده‌وڵه‌تی مه‌روانی
له ساڵی 985ی پاش زایین‌دا باد دۆسته‌ک ده‌وڵه‌تی مه‌روانیی دامه‌زراند و مه‌ییافه‌رقین
(سلیڤان)یشی کرده پایته‌خت بۆ خۆی. سنووری ده‌وڵه‌تی مه‌روانی له ماوه‌یه‌کی زۆر
که‌مدا فراوان کرا و تاکوو هه‌رێمی نسێبین، جه‌زیره، مه‌عده‌ن، ئامه‌د، ڕه‌حا، به‌دلیس
و مه‌لازگریی گرته‌وه.
ئه‌و پاشایانه‌ی کورد که دوای دۆسته‌ک هاتن، ده‌وڵه‌تی مه‌روانییان به‌باشی و
خۆشی ڕاگرت، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی ئه‌حمه‌د مه‌روان (ناسرلده‌وله)دا،
خه‌ڵک به ئازادی و سه‌رفه‌رازی ده‌ژیا. له ده‌وڵه‌تی مه‌روانیدا شارستانێتی و
هونه‌ر زۆر پێش که‌وتن. په‌یکه‌ری مه‌ییافه‌رقین و ئامه‌د دیاربه‌کری سه‌رله‌نوێ
دروست کرایه‌وه. گه‌لێک مزگه‌وت و کاروانسه‌را و پرد دروست کران. له کۆشکی
پاشایانی کورددا مۆسیقا، سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ په‌ره‌ی سه‌ند و کاری هونه‌ری پێش که‌وت
و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
له کاتی بوونی ده‌وڵه‌تی مه‌روانیدا، ده‌وڵه‌تی تورکه سه‌لجووقییه‌کانیش هه‌بوون،
له سه‌رده‌می مه‌نسووری ناسرلده‌وله‌دا، توغرولبه‌گ سوڵتانی سه‌لجووقییه‌کان بوو.
له ساڵی 1043دا توغرولبه‌گ به سه‌رۆکایه‌تیی توغا ئاسغلی 1000 سواری نارده سه‌ر
مه‌ییارفه‌رقین، به‌ڵام هێزی سه‌لجووقیی تورک به‌رانبه‌ر سوارچاکیی مه‌روانی
خۆیانیان ڕانه‌گرت و پیس شکان و تاڵانیش کران، ئیتر له دوای ئه‌وه‌وه تورک خۆی
دوور ڕا ده‌گرت.
له سه‌رده‌می ناسرلده‌وله‌دا ده‌وڵه‌تی مه‌روانی به‌ره‌و کزی چوو و نیزامولمولکی
سوڵتانی سه‌لجووقییه‌کان، به هه‌لی زانی و هێزێکی سواره‌ی به سه‌رکردایه‌تیی فه‌خرولده‌وله‌ی
نارده سه‌ر مه‌روانیه‌کان. فه‌خرولده‌وله له نزیکی ئامه‌د له‌شکری خۆی دوو به‌شه‌وه،
به‌شێکیان به سه‌رۆکایه‌تیی کوڕه‌که‌ی خۆی، زه‌عمیرولڕوئه‌سا، نارده سه‌ر ئامه‌د
و خۆیشی له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌ی تردا هێرشی کرده سه‌ر وان که پایته‌خت بوو، ناسرولده‌وله
ناچار به‌ره‌و جه‌زیره هه‌ڵات.
له ساڵی 1086دا و دوای مه‌ییارفه‌رقین و ئامه‌د، ئیتر ده‌وڵه‌تی مه‌روانی که‌وته
ژێر ده‌ستی تورکه سه‌لجووقییه‌کانه‌وه. له ساڵی 1097دا دوایی به ده‌سه‌ڵاتی مه‌روانی
هات.
ئیمپراتۆریی ئه‌یووبی
ئه‌یووبییه‌کان تیره‌یه‌کی کوردن و له ڕۆژهڵاتی کوردستاندا ژیاون. نووره‌دین مه‌حموود،
له سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌مدا ده‌وڵه‌تی زه‌نگیی له ناوچه‌ی که‌رکووک، مووسڵ، حه‌له‌ب
دامه‌زراند. له‌و ده‌مه‌دا خاچپه‌رستانی ئه‌ورووپا، به ئه‌نادۆڵدا هێرشیان کرده
سه‌ر شاری قودس. نه تورکی سه‌لجووقی و نه ده‌وڵه‌تی فاتمیی مسر توانییان پێشی ئه‌و
له‌شکره‌ی خاچپه‌رستانی ئه‌ورووپا بگرن، تاکوو به‌رگری له شاری قودس بکه‌ن و
بیپارێزن.
سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی زه‌نگی، نووره‌دین مه‌حموود بۆ پاراستنی سه‌رداری و سه‌روه‌ریی
قودس، له‌گه‌ڵ خاچپه‌رستاندا که‌وته شه‌ڕ. له‌به‌ر ئه‌وه هێزێکی مه‌زنی به سه‌رۆکایه‌تیی
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبیی نارده پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فاتمیی مسر.
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی قوماندارێکی گه‌لێک زیره‌ک و قاره‌مان بوو. له ساڵی 1171دا
هه‌لی بۆ هه‌ڵکه‌وت و ده‌ستی به سه‌ر ده‌وڵه‌تی فاتمیی میسردا گرت و ده‌سه‌ڵاتی
خۆی ئاشکرا کرد و له جێی ده‌وڵه‌تی فاتمی، ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبیی دامه‌زراند. سه‌لاحه‌دین
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی کاروباری ڕاده‌په‌ڕاند. له ساڵی 1174دا سنووری ده‌وڵه‌تی
ئه‌یووبیی ئیسلامیی فراوان کرد و بوو به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. سنووری ئه‌م ده‌وڵه‌ته
له مسره‌وه تاکوو حیجاز،یه‌مه‌ن، فه‌له‌ستین، سووریا، کوردستان بوو. سه‌لاحه‌دین
بۆ خۆی هێزێکی چابووک و سوارچاکی له کورد دروست کردبوو.
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی به قاره‌مانێتیی خۆی شاری قودسی له خاچپه‌رستانی ئه‌ورووپا
ڕزگار کرد و هێزی خاچپارێزانی ڕه‌تاند و ناوی قوماندارێتیی کورد له ته‌واوی
جیهاندا بڵاو بووه‌وه. ئه‌گه‌رچی سه‌لاحه‌دین و هه‌ندێکیش له له‌شکره‌که‌ی کورد
بوون، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی خۆڕسک ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی نه‌بوو، به‌ڵکوو
ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی بوو، چونکوو له سه‌رده‌می ئه‌و کاته‌ی ئیسلامدا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
داده‌مه‌زران، له‌سه‌ر بنج و بناوانی نه‌ته‌وه‌یی دانه‌ده‌مه‌زراند، چونکه
هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو که ببێته مایه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی.
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی له ساڵی 1193دا مرد و ئیتر ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی به‌ره‌و
سستبوون ده‌چوو، تاکوو له ساڵی 1250دا ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی کۆتاییی پێ هات. ئێستاش
گۆڕی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی له شاری شامه و له‌سه‌ر کێلی گۆڕه‌که‌ی نووسراوه:
"سه‌لاحه‌دینی کورد".
میرنشینیی ئه‌رده‌ڵان
میرنشینیی ئه‌رده‌ڵان له لایه‌ن بابائه‌رده‌ڵانه‌وه دامه‌زرێنراوه، ئه‌م
میرنشینه نزیکه‌ی 650 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. کاتێ مه‌غۆله‌کان هێرشیان کرده سه‌ر
کوردستان، بابائه‌رده‌ڵان سیاسه‌تی به‌رانبه‌ر ئه‌وان به‌کار هێنا و له‌گه‌ڵیاندا
نه‌که‌وته شه‌ڕ، جا له‌به‌ر ئه‌وه تا ده‌هات ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان له
هه‌رێمی شاره‌زوور و هه‌وراماندا مه‌زنتر و به‌رفراوانتر ده‌بوو. به ئامانجی ئه‌وه‌ی
که ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرێنێ. ئه‌وه بوو له دواییشدا تا ڕاده‌یه‌ک گه‌یشته
ئامانجی خۆی و ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمیی نه‌ته‌وه‌ییی ته‌مه‌ندرێژیشی دروست کرد.
له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌مدا، له عێرقدا ده‌وڵه‌تی جه‌لائیری دروست بوو و توانییان
به‌شی ڕۆژاوا و باکووری ئه‌رده‌ڵان بگرن. به‌ڵام له سه‌ده‌ی پانزه‌یه‌مدا سه‌رۆکی
میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، میرحه‌سه‌ن، باکوور و ڕۆژاوایشی له ژێر ده‌ستی جه‌لائیرییه‌کان
ڕزگار کرد و زێی مه‌زنی کرده سنووری باکووری میرنشینی ئه‌رده‌ڵان و له ڕه‌واندزیشدا
بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی دروست کرد.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا وێژه و هونه‌ر و زمانی کوردی له مزگه‌وته‌کاندا زۆر پێش که‌وتن
و گه‌لێک به‌رهه‌م به زمانی کوردی بڵاو کرایه‌وه. عوسمانییه‌کان له ساڵی 1549دا
هێرشێکی گه‌لێک مه‌زنیان برده سه‌ر ڕه‌واندز و له نێوان عوسمانییه‌کان و هێزی
میرنشینی ئه‌رده‌ڵاندا شه‌ڕێکی دژوار ڕووی دا، عوسمانییه‌کان سه‌ر نه‌که‌وتن و
شکستیان هێنا.
میرنشینیی ئه‌رده‌ڵان تاکوو ساڵی 1864 له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی مایه‌وه.
دوا میری ئه‌م میرنشینه ئه‌مانوڵڵا بوو که هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به ده‌ستی
عوسمانییه‌کان له ناو برا و ئه‌م میرنشینه کۆتایی پێ هات.
میرنشینیی بادینان
میرنشینیی بادینان له نێوان شاری مووسڵ و چه‌می دیجله و زێی مه‌زندا دامه‌زرێنرا
بوو. سنووری میرنشینیی بادینان، له ڕۆژئاواوه میرنشینیی بۆتان و له باکووره‌وه
میرنشینیی هه‌کاری و له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه میرنشینیی سۆران بوو. شاری ئامێدی پایته‌ختی
میرنشینیی بادینان بوو. سنووری ئه‌م میرنشینییه ئه‌م شارانه‌ی ده‌گرته‌وه: زاخۆ،
ئاکرێ و دهۆک.
ده‌وڵه‌ته هه‌رێمی و مه‌زن و ناوه‌ندییه‌کانیش هه‌رده‌م دووبه‌ره‌کییان ده‌خسته
ناو میره کورده‌کانه‌وه و نه‌یانده‌ویست میره کورده‌کان یه‌ک بگرن و میرنشینه
کوردییه‌کان ببی به یه‌ک.
دوای مردنی میرئیسماعیلی بادینان، میر محه‌مه‌دی سۆران میرنشینیی بادینانی خسته
ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه و هه‌ردوو میرنشینه‌که بوون به یه‌ک. میرنشینیی سۆرانیش له
هه‌رێمی خۆیدا زۆر مه‌زن و به‌هێز بوو.
میرنشینی سۆران
دامه‌زراندنی میرنشینی سۆران له لایه‌ن کوردێکه‌وه بوو ناوی که‌ڵۆس بوو. که‌ڵۆس
کوردێکی گه‌لێک ناودار بووه. له سه‌رده‌می مهر مسته‌فادا بارودۆخی میرنشینی
سۆران گه‌شه ده‌کات و خۆش ده‌بێت. میر مسته‌فا له ساڵی 1813دا ده‌سه‌ڵاتی میرێتی
ده‌داته ده‌ستی کوڕه‌که‌ی خۆیه‌وه که ناوی میر محه‌مه‌د بووه، میرمحه‌مه‌د
پیاوێکی هۆشیار و زیره‌ک بووه، زۆر به‌ناوبانگ بووه، ئه‌م میر محه‌مه‌ده زیاتر
به پاشا کوێره به‌ناوبانگ بووه.
میر محه‌مه‌د کاروباری میرێتی ده‌کاته دوو به‌شه‌وه:
1 ـ چاره‌سه‌رکردنی شه‌ڕ و گێره‌وکێشه‌ی ناوخۆیی.
2 ـ خه‌بات له پێناوی به‌رفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا. میرمحه‌مه‌د ـ پاشا کۆره
ـ پاش تێپه‌ڕ بوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر میرێتییه‌که‌یدا، واته له ساڵی 1816دا
کارخانه‌یه‌کی چه‌کی له کاولان که نزیکی ڕه‌واندزه دروست کرد.
له‌و کارخانه‌یه‌دا، شمشێر تفه‌نگ و گولله و تۆپ و چه‌رخی تۆپ و ... هتد درووست
ده‌کران.
پاش ئه‌وه‌ی میر سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند و ده‌ستی دایه خه‌باتی به‌رفراوانکردنی
سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایه‌کی سه‌ربازیی له 30000 (سی هه‌زار) سه‌رباز
درووست کرد، له‌وانه 10000 (ده هه‌زار)ی سواره و 20000 (بیست هه‌زار)یشی پیاده
بوون.
له ساڵی 1833دا سنووری میرنشینیی سۆران گه‌لێک به‌رفراوان بوو. له باکووره‌وه
ده‌گه‌یشته جزیره و له باشووریشه‌وه تاکوو زێی بچووک و له لایه‌کی تریشه‌وه
ده‌گه‌یشته سنووری میرنشینی بۆتان.
میرمحه‌مه‌د بۆ به‌ڕێوه‌بردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا.
له سیستێمه‌که‌یدا خه‌زێنه‌یه‌کی سێ به‌شیی پێک هێنا:
1 ـ به‌شی ماڵ و مڵکی تایبه‌تیی میر.
2 ـ به‌شی داهات و باج.
3 ـ به‌شی دارایی و فه‌رمانڕه‌وایی و شاره‌کان و ... هتد.
میرمحه‌مه‌د له ساڵی 1830دا له‌شکرێکی مه‌زنی به سه‌رۆکایه‌تیی ئیبراهیم پاشا،
دژی سوڵتان مه‌حموودی دووه‌می عوسمانی نارده سه‌ر سووریا و له لایه‌کی تریشه‌وه
له‌شکرێکی تری به سه‌رۆکایه‌تیی میرموراد نارده ئێران و ئه‌و ناوچانه‌ی کوردیان
تیا ده‌ژیا.
میر له ساڵی 1834دا په‌یمانێکی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆر کرد.
ده‌وڵه‌تی عوسمانیش هه‌رده‌م خه‌ریکی پلانی هێرش بردنه سه‌ر میرنشینی سۆران بوو،
به‌ڵام هه‌ر سه‌ر نه‌ده‌که‌وت.
له ساڵی 1836دا عوسمانییه‌کان به سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌شید پاشا، هێزێکی گه‌وره و
گرانیان نارده سه‌ر میرنشینی سۆران و شه‌ڕێک قورس به‌رپا بوو. له دواییدا هێزی
عوسمانی توانیی ده‌وروبه‌ری میرنشینیی سۆران بگرێ.
دوایی میرمحه‌مد خۆی چوو بۆ ئه‌سته‌مووڵ. سوڵتان مه‌حموودی دووه‌می عوسمانی میری
ئازاد کرد، به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆسه‌یه‌کیان بۆ دا نا و به نامه‌ردی میرمحه‌مه‌د
ـ پاشا کۆره ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
میرنشینی بابان
میرنشینی بابان له بنه‌ڕه‌تدا به ناوی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی بابانه‌وه دامه‌زراوه.
له ساڵه‌کانی 1686 به‌دواوه به‌هێز بووه و دواییش ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست. له
نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا میرنشینی بابان له ڕووی سیاسییه‌وه و دژی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ده‌سه‌ڵات
و هێزی سه‌ربازیی میرنشینی بابان. ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بابان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
300 ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر. ئه‌م میرنشینه ده‌که‌وێته ناوچه‌ی سلێمانییه‌وه، له
باشووری میرنشینی سۆرانه‌وه و تاکوو به‌شێکیش له ڕۆژهڵاتی کوردستان ده‌گرێته‌وه.
له ڕۆژئاواشه‌وه ته‌واوی ناوچه‌ی که‌رکووکی ده‌گرته‌وه. به‌شێکی ناوچه‌ی شاره‌زوور
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بابان‌دا بوو. پایته‌ختی میرنشینی بابان قه‌ڵاچوالان
بوو. دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ری گوندی مه‌ڵکه‌ندی، ئیبراهیم پاشا، به ناوی سلێمان
پاشاوه، له ساڵی 1784دا ده‌ستی به درووست‌کردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا
و دواییش کرا به پایته‌ختی میرنشینی بابان.
له سه‌رده‌می میرنشینی بابان‌دا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئه‌مه زۆر کاری کرده
سه‌ر بێهێزی و لاوازکردنی ئه‌م میرنشینه له لایه‌که‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه
عوسمانی و فارس به پێی ڕێککه‌وتنی په‌یمانی قه‌سری شیرین میرنشینی بابانیان له
ناو خۆیاندا به‌ش کرد. ئیتر له دوای ئه‌وه‌یش میرنشینی بابان جارێ ده‌که‌وته ژێر
ده‌ستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر ده‌ستی فارس.
له سه‌رده‌می میرعه‌بدولڕه‌حمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان به‌هێز بووه‌وه
و سه‌ربه‌خۆییی خۆی ڕاگه‌یاند. عوسمانییه‌کان له ساڵی 1822دا به له‌شکرێکی زۆر
به‌هێز و له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیی مامه‌د پاشا خۆیدا، هێرشی برده سه‌ر سلێمانی که
پایته‌ختی میرنشینی بابان بوو.
نزیکه‌ی 500 که‌س له له‌شکری عوسمانی کوژرا، به‌ڵام له دواییدا عوسمانییه‌کان
توانییان شاری سلێمانی بگرن. مه‌حموود پاشا له دوای مردنی باوکی بوو به سه‌رۆکی
میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی 1834 ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی ئه‌و بوو و دوای ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی
میرنشینی بابان تاکوو ساڵی 1851 به ده‌ستی سلێمان پاشا بوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌م میرنشینه‌دا زمان و ئه‌ده‌بی
کوردی زۆر په‌ره‌ی سه‌ند، به‌تایبه‌تی له کۆتایی سه‌ده‌ی شانزه‌وه تاکوو نیوه‌ی
یه‌که‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده.
دروستبوونی قوتابخانه‌ی شیعری کلاسیکی کوردی به ڕێبه‌رایه‌تیی نالی 1797 ـ 1855 و
هاوڕێکانی، سالم و کوردی و مه‌حوی که شه‌قـڵشکێنی شیعری کوردی بوون له دیالێکتی
کرمانجیی خواروودا و دواییش بوو به زمانی ئه‌ده‌ب و نووسین و زۆر له شاعیرانی
تریش هه‌ر له‌سه ئه‌و ڕێچکه‌یه ڕۆیشتن و په‌یڕه‌وییان کرد و په‌ره‌یان به‌و
زمانه ئه‌ده‌بییه دا.
میرنشینی هه‌کاری
هه‌کاری ناوچه‌یه‌کی شاخاوییه، میرنشینی هه‌کاری ده‌که‌وته نێوان گۆلی وان، شاری
وان و خۆشاوی. پایته‌ختی میرنشینی هه‌کاری شاری چۆله‌مێرگ بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م میرنشینه له هه‌رێمێکی چیاییدا بوو، ده‌یتوانی خۆی له
دوژمن بپارێزێ و بژێ. بۆیه‌ش هه‌تا ده‌هات به‌هێز ده‌بوو.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌م میرنشینه ده‌ترسا، بۆیه زۆر جار له‌شکری ده‌نارده سه‌ر
گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری میرنشینی هه‌کاری و کاولی ده‌کردن و مووچه‌خۆر و
ڕۆشنبیرانی کوردیان له‌و هه‌رێمه ده‌ر ده‌کرد.
له‌به‌ر هێرش و زوڵم و زۆرداریی عوسمانییه‌کان، خه‌ڵک په‌نایان ده‌برده به‌ر
میرنشینی هه‌کاری و هێزی ئه‌م میرنشینه‌ش هه‌تا ده‌هات زیادی ده‌کرد. هێزی چه‌کداری
له 40000 (چل هه‌زار) زێده‌تر بوو.
له لایه‌کی تره‌وه ده‌وڵه‌تی فارسیش ترسی ئه‌م میرنشینه‌ی لێ نیشتبوو، بۆیه
جاره‌ناجارێک به له‌شکری زۆر مه‌زنه‌وه هێرش ده‌برده سه‌ری، به‌ڵام میرنشینی هه‌کاری
به‌رده‌وام سه‌ربه‌خۆییی خۆی دژی عوسمان و فارس به سه‌رفه‌رازی پاراستووه. ئه‌مه‌ش
به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می مسته‌فا پاشای هه‌کاریدا که میرنشینه‌که‌ی زۆر به‌هێز
بووبوو.
هه‌رچه‌نده میرنشینی هه‌کاری له‌م دواییه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌کاندا ناوی نه‌مابوو،
به‌ڵام ده‌وڵه‌ت تاکوو ئه‌مڕۆش نه‌یتوانیوه به ته‌واوی ده‌س به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌دا
بگرێ.
میرنشینی بۆتان
پایته‌ختی میرنشینی بۆتان شاری جزیره بوو. ئه‌م شاره ده‌که‌وێته ته‌نیشت چه‌می
دیجله‌وه که ئه‌ویش هۆیه‌کی گرنگ بوو بۆ ناوچه‌که. ڕێگای بازرگانیی دیاربه‌کر ـ
مووسڵ ـ به‌غداد ـ ئه‌سته‌مووڵ به‌وێدا تێده‌په‌ڕی.
ئه‌م میرنشینه ڕۆڵێکی گرنگی له مێژووی ڕووناکبیریی کورددا بینیوه. له
میرنشینیی بۆتاندا خه‌باتێکی زۆر بۆ پێشخستنی زمان و وێژه‌ی کوردی کراوه. له
نێوان ساڵانی 1400 ـ 1570دا شاری جزیره بووبووه سه‌رچاوه‌ی زانیاری و
ڕووناک‌بیری. له قوتابخانه‌کانی جزیره‌دا گه‌لێ مرۆڤی مه‌زن و ناودار هه‌ڵکه‌وتن.
له هه‌رێمه‌کانی میرنشینی بۆتان و هه‌کاریدا، فه‌یله‌سووف و نووسه‌ر و شاعیری وه‌کوو
مه‌لای جزیری، فه‌قێ ته‌یران و ئه‌حمه‌دی خانی ده‌رکه‌وتن. مهم و زینی خانی ئه‌مڕۆ
له ناو کلاسیکانی جیهاندا جێی خۆی گرتووه.
هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان له ڕووی خزمه‌تکردنی زمان و وێژه و هونه‌ره‌وه
ڕۆڵێکی مه‌زن و گرنگیان بینیوه.له ساڵی 1880دا ڕۆژنامه‌ی کوردستان و ساڵانی 1930
ـ 1954، گۆڤاری هاوار، ڕۆژا نوو، ڕووناهی یان ده‌رکردووه.
له ساڵی 1821دا بنه‌ماڵه‌ی عه‌زیزان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م میرنشینه‌یان گرته ده‌ست.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا کوردستان له نێوان میرنشینه‌کاندا به‌ش کرا بوو.
میرنشینی بۆتان دژی دوژمن تێکه‌ڵاوییه‌که‌ی باشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کورددا درووست
کردبوو. هه‌وڵێکی زۆریش بۆ یه‌کبوون و سه‌ربه‌خۆیی میرنشینانی سۆران، بۆتان،
بادینان،بابان درا، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عوسمانی زوو هه‌ستی به‌مه کرد و به له‌شکرێکی
گه‌وره و گرانه‌وه هێرشی برده سه‌ر هه‌موو میرنشینه‌کان و به‌و په‌لاماره
ئۆتۆنۆمیی میرنشینه‌کانی نه‌هێشت و ده‌زگای درووستکراوی داگیرکه‌ری له جێی
میرنشینه‌کاندا دامه‌زراند.
سڵام گیانه‌که‌م ماڵپه‌ڕه‌که‌ت زۆر جوان و ڕازاوهس که‌ڵکم لێ وه‌ر گرت .سپاس برای ئازیز منیش هێوهم لینک کرد.
سلاو ئازیز
فره دل خوه ش بووم وه سه ردانت هیوادارم سه رکه و توبیت
سپاس
سلام بر شما
و خدایی که در این نزدیکی است
او که مهربان ترین مهربانان است
همو که روح زیبایش را هدیه کرده به همگی ما آدمیان
هر نفسی که می‌کشیم روح خداوندی را به همگان هدیه می‌کنیم
آری به حقیقت او زیباست و زیبایی ها را دوست دارد
وب لاگ زیبایی دارید
امیدوارم همیشه و همه جا سالم وشاد باشید
و یزدان پاک همواره پشتیبان شما باشد
موفق و شاد باشید
سڵام
برارم خاسی
چه‌ند گله ته‌رجومه‌م ئاپ کردیه
چاوه‌ڕیم
شعر :سوران حسینی(په پوله102)
نه وروزانه
روژ دره نگه و ته مه نم ئه ی وی تی په ری
وشه کانی ئم شعره
هه زاران هه ناسه
خرپک خرپک
له خو دا بون
وشه کانی تم گرتوی شعره کانم
ئه یان وی به بالات دا بگه رین
له دیبه ری چاوه کانتا سما به کن
به لام زور ئه ترسم وشه کانم
ته منیان تی په ر بو بیت
زور ئه ترسم شیعره کانم
ریبواری بی نه تناسیبیت
دونیای شعره کانی من زور نامویه
گری گری ره ق و ته ق خه ماراوی
زور ئه ترسم له ناو دونیای ناسکی تو دا نه گونجیت
بلام ئم جاره ئه موی بتکه م به شازاده ی شعره کانم
ده ستت گرم‌و گورانی سالی نویت بو بلیم
تا سه ره تای له دایک بونی پی که نینی ئه مسالت
له گل من بیت
ئه موی به رو کامه رانی بتبم
تاقانه که م
من و نیشتمان به هردووکمان تومان هه یه
ئه موی له گوقاری خوش بونم دا
بت که م به سر دیری هه والکان
تا له کتیبی به یک بونه وه ی شعر و گول دا
خولقینه ری نوروزی نیشتمان بین
خوشه ویستم
ئه موی سواری شنه ی بات که م
بتبه م‌و گوره ترین هیمن ترین شه پولی
زریاکان ساز که ین و
له ناو مالی خه یال ماندا
چیروکی داهاتومان بنوسن
سالی نوی پیر‌وز بیت