کرماشان
ناو: شار کرماشان له زه مان فه رمانرویی گوتی و کاسیه کان ناوی "ئه لیپی'' بووه. له زه مانی هخامه نشیه کان ناوی '' کامبادن" کارمیسین"کارمیشین" کرمیشین'' کرمینشان'' بووه. بووچونێک تر ئه ڵێ ناوی ''کرمانجان'' یا ''کرمانژان'' بووه. بووچوونێکیش ئه ڵێ ناوی ''گه رمه شین'' بووه. هه ندێک تر ئه ڵێن ناوی"کار- مای- سیای" بووه، به واتای" شوێنی پیروزی ماده کان''.
شوێن: کرماشان ناوی شار و هه روه ها پارێزگا و ناوچه یکی پڕ ئاپووره و به ربڵاوی کوردنشینه. لێره دا ته نیا باسی شاری کرماشان ئه که ین. ئه م شاره له هاوسایی شاره گه وره کانی "سنه دژ" هه مه دان"خوڕم ئاوا" و "ئیلام '' و له روژئاوای ئێران جێگرتوه.
زوان: زوانی خه ڵکی کرماشان کوردی باشوره به شێوه زاری "که لهوڕی_ لکی........'' . به داخه وه به هۆی گه وره ی و گرنگی ئه م شاره کوردنشینه ، ده سه ڵات له زه مانی ره زاخانه وه ده ستی کردوه به سڕینه وه و گۆڕانی مێژوو و فه رهه نگ و زوان وبه گشتی ناسنامه ی خه ڵکی کرماشان و تا راده ێکیش سه رکه وتو بووه. ئێستا هه ندێک له دایک و باوکانی کرماشانی له ته ک مناڵه کانیاندا فارسی قسه ئه که ن. و له ناسنامه ی کوردی دایده بڕن، ئه وانه هه رگیز به فارسیش نابن وبه ناسنامه یکی سه رگه ردان و به بێ ناسنامه یی ئه ژین.
ئاپووره: گه وره ترین شاری کوردنشین کرماشانه. به پێ سه رژمێری ساڵی 1385 ئاپووره ی ئه م شاره نزیک 800 هه زار نه فه ر بووه، و تا ئێسته نزیک یه ک ملوێن.
مێژوو: مێژووی کرماشان به هۆی جێ گرتن له دڵی چیاکانی زاگروس و هه بوونی ئاوی بارین و چه م و کانی فره وان و خاکی به پیت و نزیکی به سه رزه وینی "به ێن چه مان" زۆر کونه. له سه ر دروس بوونی کرماشان چه ن بووچوون هه یه. به ڵام زۆربه ێان پێش 2 هه زار ساڵ به رله ئێستیا دیاری ده که ن. ئه م شاره له ده ورانی هخا مه نشیه کاندا ناوه ندی ده سه ڵات بووه. له و کاته وه شاری کرماشان بره وی ئابووری و رامیاری زۆری له ناو خه ڵک و شاکاندا بووه. له کاتی هێرشی سپای عه ره به موسڵمانه کان کرماشان به تواوی خاپور کرا و خه ڵکی کوژران و ئاواره بوون.(ساڵی 640ز). جاری دوهه م به هوی هێرشی سپای مغول دیسان کرماشان کاول کرا و خه ڵکی کوژران ئاواره بوون.(ساڵی 1220ز).
ئایین: له م بواره دا کرماشان فره ده وڵه مه نده. له کرماشان موسڵمانی شێعه و سونی، یارستانی( به جێماوه ی زه رده شته کان)،که لیمی و مه سیحی هه ن.
شوێنه مێژوویه کان: په یکر و به رده نووسراوه کانی ''بێستون''، ئه گه ڕێته وه بو ده ورانی هخامه نشیه کان، و له گرینگترین به ڵگه نامه مێژوویه کانی دنیاس.'' تاقی وسان'' له زه مانی ساسانیان دروس بووه. به رده نووسراوه کانی ''نه چیرگه ی خه سره وپه روێز'' له نزیکی تاق وسان . و ....
جوانیه سروشته کان: ئه شکه وتی "پڕئاو" له کێفی "پڕئاو" گه وره ترین ئه شکه وتی ئه ستونی دنیاس. و ها له 12 کیلومتری شاری کرماشان.
بارودوخی کۆمه ڵگا: ئه م شاره وه ک ئه و شاره کوردنشینه کانی تر له بواری پشه سازیدا زۆر دواکه وتوه.، فره ێک له خه ڵکی شار بێکارن و بێکاری و نه داری بووه سه هۆی نه خۆشیه کانی کۆمه ڵگا وه ک"ئیعتیاد"دزی" شه ڕی شه قام"مامڵه به ماده هوشبه ره کان و .... . فره ێک له خه ڵکی شار بو به ده سهێنانی کار و داهات، ئاواره ی شاره کانی تر وه ک تاران و ئسفه هان و به ندر عه باس... بوون.
سه رچاوه کان:
کورد و کوردستان موحه مه د ئه مین زه کی به یک
وشه نامه ی ده خودا
ئێران له ئاسوی مێژوو. ن: جورج کامرون و: حه سه ن ئه نوشهزاهێد قادرمه رزی
له رۆژنامه ی دیدگا چاپ کراوه