ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی
کورد له سه‌رده‌می ئایینی ئیسلامیشدا له خاکی کوردستاندا چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی
جیاوازی دامه‌زراندووه. به‌پێی باری ئه‌و ده‌مه ئه‌وانه ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی بوون
و له ژێر سه‌رۆکایه‌تیی هه‌ندێک خێزاندا بوون.
به‌داخه‌وه کورد له‌و کاته‌دا نه‌یتوانی له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا ده‌وڵه‌تێکی
مه‌زن و ناوه‌ندی دامه‌زرێنێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمی
دامه‌زرا. له باشووری کوردستاندا، له شاری "جیبه‌ل" خانه‌دانێکی کورد
به ناوی "حه‌سنه‌وی"یه‌وه، هێزی خۆی ڕێک خست و له ساڵی 941ی پاش
زایین‌دا سه‌ربه‌خۆییی خۆی ئاشکرا کرد. به‌ره‌به‌ره سوپا و ده‌وڵه‌تی پێش خست و
شاری هه‌مه‌دان، مه‌هاباد، کرماشان و شاره‌زوور که‌وتنه ناو سنووری ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وییه‌وه.
ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی پاره و پووڵیشی هه‌ڵکه‌ند و سیستێمی ئابووریی ناوه‌ندیی پێک
هێنا. له کوردستاندا ڕێگاوبان و ئاواییان دروست کرده‌وه. ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی
تاکوو ساڵی 1014 ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو.
ده‌وڵه‌تی شه‌دادی
له ساڵی 951ی پاش زایین‌دا سه‌رۆکی تیره‌ی ڕه‌وادی، محه‌مه‌د شه‌دادی ده‌وڵه‌تی شه‌دادیی
کوردی دامه‌زراند و سنووره‌که‌یشی، له شاری ڕه‌واندزه‌وه تاکوو شاری گه‌نجه ـ
ئازه‌ربایجانی سۆڤێتی ـ ده‌کشا.
له‌و کاته‌دا له ڕۆژه‌ڵاتی کورستان‌دا ده‌وڵه‌تی شه‌دادی و له ڕۆژاوای کوردستاندا
ده‌وڵه‌تی مه‌روانی و له باشووریشدا ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی هه‌بوون. ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌ی
کورد، هه‌موو هاوده‌می یه‌کتر بوون. له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی شه‌دادیدا، ژیانی
کولتووری و هونه‌ری زۆر پێش که‌وت.
ادامه مطلب ...